ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ

ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ

ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ interventional تەکنیکێکه که تێیدا له ڕێنوێنی وێنەەڵگری ڕادیۆلۆجی وێنەی فلورۆسکۆپی یا سەرووی دەنگ سیتی یا ئێو ئاڕ ئای بۆ دەرمانکردنی ورد و ئامانجدار کەڵکوەردەگیرێت. له زۆربەی شێوازە دەرمانییەکانی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ، له تەکنیکی کەمتر هێرشبەرانه بەجێگەی نەشتەرگەریی کراوه و لاپاراسکۆپیک کەڵکوەردەگیرێت. هەروەها که له زۆربەی نەشتەرگەرییەکانی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ دەبیندرێت تێپەڕکردنی دەرزی له پێست بۆ گەیشتن به ئامانج یەکێک له گرنگترین ئامێرەکانه بۆیه ئەم جۆره نەشتەرگەرییه بەناوی نەشتەرگەری خاڵی ناسراوه.

شارەزایی پێویست بۆ ڕادیۆلۆجیستی ئینتێرڤێنشناڵ له شڕۆڤەکردنی وێنەکان و هەروەها دەستێوەردان له دەرزییەکان و کەڵکوەرگرتن له بۆری کاتتەری ناسک و وایەر بۆ پشکنین لە دەوروبەری جەسته لەژێر کۆنتڕۆڵی وێنەییدایه. ئەم پسپۆڕانه له بواری ڕادیۆلۆجی و دەرمانکردنی ئینتێرڤێنشناڵ خولی فێرکارییان تێپەڕکردووه. له هیچکام له لقەکانی تری پزیشکی ئەم چەشنه تێکەڵەی بێهاوتای شارەزاییانه نابیندرێت.

کاریگەرییەکانی ڕادیۆلۆجی لەسەر نەخۆش لە زۆربەی کاریگەرییەکانی بوارەکانی تری پزیشکی نەخۆشخانەیی زیاتره. گەرچی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ خاوەن توانایی کەڵکوەرگرتن له تەکنیکی جۆراوجۆره بەڵام بەگشتی دەتوانین ئەم تەکنیکانه له چەند کەتەگۆری سەرەکیدا دابنێین:

ژمارەی ئەو نەخۆشینانەی که لەلایەن ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵەوە دەرماندەکرێن زۆرن و هەروەها خەریک بە زیاتر بوون. لە زۆربەی بابەتەکاندا دەبێ دەرمانی ئینتێرڤێنشناڵ وەکوو هەڵبژاردەیەکی دەرمانی باش لەبەرچاوبگیرێت.

 

سوودەکانی کەڵکوەرگرتن له تەکنیکی کەمتر هێرشبەرانه بریتین له کەمبوونی مەترسی کورتبوونەوەی ماوەی مانەوە له نەخۆشخانه، کەمتربوونی خەرجەکان، ڕاحەتی نەخۆش و گەڕانەوەی خێراتر بۆ ئەنجامدانی چالاکییە ئاساییەکان. کارامەیی دەرمان له زۆربەی کاتدا لە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی تر زیاتره یا هاوسانه لەگەڵیان. شێوازەکانی ئینتێرڤێنشناڵ سەرەڕای مڕۆڤەکان له ئاژەڵەکانیشدا بەکاردێت.

 

نەخۆشینەکانی ڕەگی خوێنی

خوێنبەرەکان

 

باریکبوونی خوێنبەرەکان دەبێته هۆی سنوورداری ڕەوان بوونی خوێن. پسپۆڕەکانی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ به کەڵکوەرگرتن له باڵۆن بۆ هەراوکردنی ڕەگەکان بەرەنگاری ئەم کێماسییە دەبنەوە و هەنێک کات له سپرێنگی کانزایی که Stent ناونراوه بۆ کراوەڕاگرتنی ڕەگەکان کەڵکوەردەگرن. هەنێک کات خوێنبەرەکان کتوپڕ بەربەست دەبن وسەرچاوەی خوێن بۆ ئەندامەکان دادەبڕدرێت. ئەگەر خوێن نەگەیێندرێتەوە ڕەنگه پێویست به بڕینی ئەو ئەندامە بکات. پسپۆڕەکانی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ دەتوانن بە دەستووردانی مادەی دژە مەینی خوێنی ڕاستەوخۆ له خوێنبەرەکان لەڕێگەی کاتتەری چکۆلەوه ئەم کێشە دەرمان بکەن و ئەو ئەندامە رزگار بکەن.

ئانۆریسم aneurysm یاخود هەوکردنی ڕەگ و مەترسی دڕان و خوێنڕێژی: له ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵدا به چاککردنەوەی پۆشەنی ناوەوەی ڕەگەکان بە کەڵکوەرگرتن له بۆرییەک که گرافت ستەنت ناونراوه بەرەنگاری ئەم کێشە دەبنەوه.

 

خوێنڕێژی

ئەم کێشە یەکێک له بەپەلەترین کێشەکانه که بە کەڵکوەرگرتن له ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ دەرمان دەکرێت. ڕەنگه خوێنڕێژی لە هەر جێگەیەک له جەستەدا ڕووبدات بۆنموونه خوێنڕێژی هەناوی یا خوێنڕێژی دووەمین بەهۆی زیاندیتنی گەورەوە یا پاش لەدایکبوون. چاککردنەوەی دووبارەی پۆشەنی ناوەوەی ڕەگەکان به کەڵکوەرگرتن له ستەنت گرافت و هەوکردنی باڵۆن له ڕەگەکاندا بۆ وەستاندنی خوێنڕێژی تا کاتێک که بتوانین له نەشتەرگەری ئۆرژانسی ئەنجام بدرێت، یەکێکی تر له کەڵکەکانی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵه. هەروەها دەتوانین له هەنێک له نەشتەرگەرییەکاندا وێنەی سزاریان لەو نەخۆشانەی که ئەگەری خوێنڕێژی هەیه له ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ کەڵکوەرگرین.

 

خوێنهێنەرەکان

مەینی خوێن له سی دا – ئامبۆلی خوێنبەری سی

ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ خاوەن دوو شێوەی دەرمانه بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئامبۆلی سی که بریتین له دانانی ئامێرەکان  بۆ گرتنی مەینی خوێن پێش گەیشتن بە سی و پێش ئەوەی ببنه هۆی دروستبوونی ئامبۆلی سی و کەڵکوەرگرتن له کاتتەری چکۆله بۆ شیکردنەوەی مەینی خوێن و گەڕاندنەوەی ڕەوتانەی خوێن له شوێنێکدا که ئامبۆلی سی بەشێوەی بەربڵاو هەبوونی هەیه.

خوێنهێنەری ئەستووربوو یاخود خوێنهێنەری ڤەریکۆسی: ئەم خوێنهێنەرانه زیاتر له قاچ دا دەبیندرێن بەڵام ڕەنگه له ناوچەی سمت یا گوندێنیش دا هەبن. دەکرێن بە بەربەستکردنی ڕەگەکان لەڕێگەی دەرمانی گەرماییەوە یا بە کەڵکوەرگرتن له دەوای بزروێنەر و تەکنیکی ئەمبۆلیزەیشن ئەم ڕەگانه دەرمان بکرێن.

ڕەگی بەربەستبوو: ڕەنگه ئەم ڕەگانه لە جێیەکدا ببیندرێن که نەخۆشی مەینی خوێن له خوێنهێنەرەکاندا هەبێت و هەنێک کات دەکرێت بە کەڵکوەرگرتن له دەوای ئاوێتەکەری مەینی خوێن لە ڕێگەی کاتتەری چکۆلەوه که ناردراوه بۆ ناو خوێنهێنەر ئەم کێشە دەرمان بکرێت. نەخۆشەکان بەهۆی باریکبوونی خوێنهێنەرەکان و کاتێک که مەینی خوێن بە کەڵکوەرگرتن له باڵۆن و ستەنت لەناودەچێت تووشی ئەم کێشه دەبن. هەنێک کات گرێکان له سنگدا دەبنە هۆی گوشینی خوێنهێنەرەکان و بەوهۆوه هەوکردنی دەموچاو و ئێشی سەر و نیشانەکانی تر که بە کەڵکوەرگرتن له ستەنت چارەسەر دەکرێن ڕوودەدەن.

ئینتێرڤێنشناڵی ناڕەگی

 

هەنێک کات ئەم بوارە پزیشکییه، ئۆنکۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ یاخود تومۆرزانی ئینتێرڤێنشناڵ ناودەنێن بەڵام شێوازە دەرمانییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆشخووش گونجاون. شێوازه دەرمانییەکانی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ لەم بوارەدا بریتین له:

  • دەرمانی گرێ یا شێرپەنجه
  • کەمکردنەوەی کاریگەریی شێرپەنجه لەسەر ئەندامەکانی تر وێنەی بەربەستکردنی هەناوی گورچیله جەرگ و ... هتد
  • چارەسەرکردنی کۆمای شلە یا چڵک له سنگ و زگدا
  • دانانی تیوپی خۆراکی
  • دەرمانکردنی ئێسکە ڕووخاوەکانی بڕبڕه

 

دەرمانکردنی گرێکان

ئەم شێوازە دەرمانییە بە مەبەستی چکۆلەکردن یا لەناوبردنی ئەو گرێیانه بەکاردێت که له شوێنی سەرەتایی خۆیاندان یا له شوێنەکانی تر پەرەیان سەندووه. ئەم بواره به خێرایی خەریک به پەرەسەندنه و بووەتە هۆی دابەزینی گیان لەدەست دانی نەخۆشەکان.

گرێی جگەر و گورچیله و گرێکانی تر (ئێسک و سی و ... هتد)

 

بە کەڵکوەرگرتن له شێوازی دەرمانی داڕووخان یا ئەبلەیشن دەتوانین ئەم گرێیانه دەرمان بکەین. زۆربەی کات لەم شێوازانەدا له ڕووخانی گەرمایی یا زیان بە کەڵکوەرگرتن له شێوازی سەهۆڵبەستن کەڵکوەردەگیرێت، وێنەی ڕادیۆفریکەونسی لەیزەر و ماکرۆ شەپۆل و ژووردەنگ و کرایۆتراپی. لەم شێوازه دەرمانییەدا له چاودێری هاوکاتای وینەیی به ژووردەنگی سی تی سکەن و ئێم ئاڕ ئای کەڵک وەردەگیرێت.

فیبرۆیدی منداڵدان

خوێنڕێژی زۆر لە کاتی مانگانەدا و ئێش ڕەنگه به هۆی گرێی خۆشخووەوه بێت که فیبرۆید ناونراوه. ڕەنگه به بەربەستکردنی ئەو ڕەگانەی که ئەرکی گەیاندنی خۆراکی ئەم گرێیانەیان وەئەستۆیه بکرێت ئەم گرێیانه چکۆلە بکرێن و ئەم نەخۆشینه چارەسەر بکرێت. هەنێک کات ئەمبۆلیزەیشن لەگەڵ دەرمانی دەوایی یا ڕادیۆتراپی کەڵکی لێوەردەگیرێت که لەم حاڵەتەدا گرێکان دەکەونه بەر ئامانج و بڕێک له کاریگەرییە ناگونجاوەکانی کەمدەبێتەوه.

 

نەخۆشییەکانی بەرد

بەردی گورچیله زۆر باوه و دەبێته هۆی ئێش و چڵک و بەربەستکردنی گورچیله. بەربستبوونی گورچیله هاوکات لەگەڵ هەبوونی چڵک دەبێته هۆی زیانی بێگەڕانەوە و خێرای گورچیله. تەکنیکه ئینتێرڤێنشناڵەکان بریتین له دانانی بۆری له گورچیله واتاه نێفرۆستۆمی بۆ ئەوەی که توانایی بەتاڵکردنی میز و هەڵگرتنی بەردەکان بە کەڵکوەرگرتن له ئامرازی جۆراوجۆر که له ڕێگەی پێستەوە له گورچیله دادەنرێن دابین بکرێت. لە باشترین حاڵەتدا دەکرێت بەردە گەورەکانی گورچیله به دروستکردنی تۆنێلێک له گورچیلەدا له ڕێگەی بڕینێکی چکۆلەی پێستییەوه و پاشان تێپەڕکردنی ئاندۆسکۆپ بەرەو گورچیلەکان و شکاندنی بەرد به ئامرازی تایبەت و هێنانە دەرەوەی ورده بەردەکان، دەرمان بکرێت، ئەم شێوازه نێفرۆلیتۆتۆمی له ڕێگەی پێستەوە ناونراوه.

 

بەردی زراو

یەکێک له باوترین تێکچونەکانی بەشی سەرو  و هەناو بەردی زراوه. زۆربەی کات ئەم بەردانه به شێوازی لاپاراسکۆپی هەڵدەگیرێن. کاتێک که بەردەکان یا گرێکان ببنه هۆی بەربەستبوونی کەناڵی زراو، زەردەوی دروستدەبێت که زۆربەی کات به تێپەڕکردنی تەلاسکۆپ له ڕێگەی سوورێنچکەوە دەبیندرێت بەڵام هەنێک کات پێویسته پسپۆڕی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ بە دانانی بۆری کاتتەر لەناو جگەر بۆ هەڵگرتنی بەردەکان یا به دانانی ستەنت بۆ پێکهێنانی توانایی بەتاڵکردنیان، دەریان بهێنێت.

0 REPLIES

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *