ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان UFE

ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان UFE

ئەمبۆلیزەیشنی فیبرویدی منداڵدان تەکنیکێکه که لەلایەن پسپۆڕی ڕادیۆلۆجییەوه ئەنجامدەدرێت. لەم تەکنیکەدا تەزووی خوێنی فیبرۆیدەکان لە منداڵداندا بەربەست دەکرێت واته ئەمبۆلیزەیشنی خوێنبەری منداڵدان. بۆ ژنێک که نایهەوێت له داهاتودا منداڵی ببێت UFE یەکێک له هەڵبژادەکان بەجێگەی نەشتەرگەری بۆ دەرمانکردنی فیبرۆیدەکانه.

دەبێ دەستورەکانی پزیشک سەبارەت به نەخواردنی ژەمی پێش ئەمبۆلیزەیشن لەبەرچاوبگیرێن ئەگینا ڕەنگه نەشتەرگەرییەکە پووچەڵبێتەوە. ئەگەر پزیشک دەستور بۆ خواردنی دەوایەک له ڕۆژی نەشتەرگەریدا دەدات دەبێ لەگەڵ تۆزێک ئاو بیخۆن. نزیک یەک کاتژمێر پێش نەشتەرگەری ڕەنگه دەوای هێوەرکەرەوەتان پێبدەن. ئەم دەوایه خەوهێنەر نییه چونکا یارمەتی ئێوه بۆ ئەنجامدانی ئەم تەکنیکه پێویسته.

سەرەتا بۆرییەکی نەرمی ناسک بە ناوی کاتتەر دەخرێته ناو دەمارەکە له بەشی سەرەوەی ڕان.  ماددەی کۆنتراست دەوەشێندرێته ناو کاتتەرەکە. ڕەنگه لەکاتی وەشاندنی کۆنتراست و جووڵانی، هەنێک هەست به گەرما بکەن. پسپۆڕی ڕادیۆلۆجی لە فلۆرۆسکۆپی بۆ دیتنی شادەمار کەڵکوەردەگرێت و پاشان کاتتەرەکه دەنێرێت بەرەو شادەماری دابینکەری خوێنی فیبرۆیدەکان. ئەو ئاوێتەی که خاوەن گەردی پۆلی ڤینیلی ئەلکهۆله لەلایەن کاتتەرەوه دەوەشێندرێته ناو شادەماری منداڵدان. ئەم گەردانه له شادەمارە ئامانجەکاندا کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی بەربەستکردنی تەزووی خوێنی فیبرۆیدەکان.

ئومێد له دەرمان

ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان بەپێی ماوەی دانانی کاتتەر و ئاسانی ئەنجامدانەکەی له شادەمارەکانی منداڵداندا یەک تا سێ کاتژمێر دەخایەنێت. لە کۆتاییدا کاتتەر دەردەهێنرێت و بۆ ماوەی 10 تا 15 خولەک گوشار دەخرێته سەر شوێنی کونکراو تاکوو ئەگەری خوێنڕێژی نەمێنێت. پاشان لە برینپێچ کەڵکوەردەگیرێت و ڕەنگه لانیکەم شەش کاتژمێر پشوودان بۆ نەخۆش دەستوور بدرێت. لەکاتێکدا پاش پشوودان نەخۆش دەرواتەوە که ئێش و ئازار لەژێر کۆنتڕۆڵدا بێت. ڕەنگه بۆ کۆنتڕۆڵی زیاتر و چاودێری لەسەر بارودۆخی نەخۆش، نەخۆشەکە یەک شەو بمێنێتەوه.

تا 6 تا 12 کاتژمێر پاش ئەنجامدانی ئەمبۆلیزەیشن، له ناوچەی سمتدا ئێشێکی کەم تا زۆر هەستدەکرێت. ڕەنگه مانەوە لە نەخۆشخانه و خواردنی دەوای دژە ئازار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێش پێویست بێت. لەکاتی هەبوونی حاڵەتی ڕشانەوە دەوای دژه ڕشانەوە دەستور دەدرێت. هەنێک کات دەتوانین له دەوای دژەهەوی ناستروئێدی وێنەی ئایبووپرۆفێن یا ئەسپرین کەڵکوەرگرین.

ڕەنگه تا چەند حەوته خوێنڕێژی زێیی هەبێت که سەرچاوەی فیبرۆمه که خەریک بە لەناوچوون و خوێڕێژییه. هەنێک کات خوێنڕێژی یا ئێش تا چەند مانگ درێژەی دەبێت. لە هەنێک کەسدا فیبرۆید لەڕێگەی زێوه له حەوتەکانی شەشەم تا مانگی سێیەم پاش نەشتەرگەری دەخرێته دەرەوه. ئەم ڕووداوه دەتوانێت یەک ساڵ پاش نەشتەرگەری ڕووبدات. نەخۆش لەکاتی دیتنی چوونەدەرۆی شانەی فیبرۆید دەبێ بێدرەنگ پێوەندی بکاته پزیشکەکەیەوه تا کارە پێویستەکان بۆ بەرگری له چڵککردن و کێشەی خوێنڕێژی ئەنجامبدرێت. نەخۆش حەوت تا دە ڕۆژ پاشان دەتوانێت چالاکی ئاسایی خۆی دەستپێبکاتەوە. چاودێرییە پێشنیارکراوەکان بۆ پاش نەشتەرگەری بریتین له تاقیکردنەوەی تەندروستی گشتی له ماوەی یەک تا سێ حەوته پاش ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان و ئەنجامدانی پشکنینی سۆنۆگرافی یا MRI له سێ تا شەش مانگ پاشان.

پێویستیی ئەنجامدانی نەشتەرگەری

ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان بۆ چکۆلەکردنەوە یا لەناوبردنی فیبرۆدەکانی منداڵدان بەکاردێت و دەبێ لە کەسانێکدا کەڵکی لێوەربگیرێت که کێشەی فیبرۆیدییان هەیه و نایانەوێت له هیستێرێکتۆمی یا هەڵگرتنی منداڵدان کەڵکوەرگرن و نایانەوێت منداڵیشیان ببێت و هەروەها نەگەشتوونەتە خولی وەستانی مانگانه. گەرچی سنوورداری لە ئەندازەدا نییه بەڵام ناکرێت له UFE بۆ هەموو جۆره فیبرۆیدێک کەڵکوەرگرین. ئەگەر تەنیا دژی ئەنجامدانی هیستێرێکتۆمین ڕەننگه UFE هەڵبژاردەیەکی گونجاو نەبێت بۆ ئێوه. لە هەنێک بابەتدا چڵککردن یا  زیاندیتنی منداڵدان له شێوازی UFEدا، ئەنجامدانی هیستێرێکتۆمی پاش ئەم نەشتەرگەرییه پێویست دەکات.

کاریگەری

  • UFE شێوازێکی دەرمانکردنی کاریگەرە بەڵام ڕەنگه فیبرۆیدەکان بگەڕنەوە. ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان دەبێته هۆی دابەزینی لەسەدا 50ی ئەندازەی فیبرۆیدەکان.
  • نزیک لەسەدا 80ی ئەو ژنانەی که به UFE دەرماندەکرێن نیشانەکانی ڕاپۆرت دەکەن.
  • UFE هەمیشه نابێته هۆی دەرمانکردنی فیبرۆیدەکان. له تۆژینەوەیەکدا نزیک لەسەدا 20ی ئەو ژنانەی که لەم نەشتەرگەرییە کەڵکیان وەرگردووه ناچار دووپاتیان کردۆتەوە یا له چەند مانگ پاش ئەوە هیستێرێکتۆمییان کردووه.

مەترسییەکان

کاریگەرییە ناگونجاوەکان پاش UFE لاوازن بەلام دەتوانن بریتی بن له بابەتەکانی خوارەوه:

  • چڵککردن که گرنگترین کاریگەریی ناگونجاوه  دەتوانێت زۆر مەترسیدار بێت. لە هەنێک بابەتی دەگمەندا هیستێرێکتۆمی بۆ دەرمانکردنی منداڵدانی چڵککردوو بەکاردەهێندرێت.
  • وەستانی مانگانەی پێشوەخت که مەترسییەکەی له ژنانی ژوور 40 ساڵ زۆرترە.
  • لەناوچوونی مانگانه
  • پێکهاتنی شانەی سکار
  • ئێش کە بۆ چەند مانگ درێژەی هەیه.

تێبینی

ڕەنگه UFE بۆ کەسێک که دەیهەوێت منداڵی ببێت هەڵبژاردەیەکی گونجاو نەبێت. گەرچی توانایی منداڵبوون پاش UFE هەیه بەڵام شانسی منداڵبوون دیارنییه. ئەم نەشتەرگەرییه لەگەڵ مەترسی زیاندیتنی هێلکەدان و منداڵداندایه و ئەمە خۆی دەبێته هۆی دژوارتر بوونی منداڵبوون. ئەگەری هەبوونی کیشە لەکاتی منداڵبوونیشدا دەبێت. بۆ ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان دەبێ پسپۆڕی ڕادیۆلۆجی زانست و ئەزموونی تەواوی هەبێت و خاوەن توانایی زۆربێت له ئەنجامدانیدا. ڕەنگه ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان هەڵبژاردەیەکی گونجاو نەبێت بۆ ئەو ژنانەی که توانایی وەرگرتنی خوێنیان نییه یا کێشە گرنگی تریان هەیه که دەبێته هۆی ئەوەی که بێهۆشی گشتی بۆیان گونجاو نەبێت. ڕەنگه UFE بۆ ئەو ژنانەی که بۆ مادەی کۆنتراست یاخود فلۆرۆسکۆپی ئالێرژییان هەیه گونجاو نەبێت.

UFE خاوەن قازانجی زۆره لەبەراود لەگەڵ هیستێرێکتۆمی مایۆمێکتۆمی یا دەرمان به GNRHA که لەم شێوازەدا دەوای سەرکوتکردنی هۆرمۆن بۆ چکۆلەکردنەوەی فیبرۆید دەستوور دەدرێت.

  • بێهۆشی گشتی و بڕینی زگ بۆ نەشتەرگەری ئەنجامنادرێت.
  • خوێنڕێژی نییه بۆیه پێویست به گواستنەوەی خوێن ناکات.
  • دەکرێت هەموو فیبرۆیدەکان هاوکات دەرمانبکرێن.
  • نابێته هۆی لاوازبوونی ئێسک و بۆیه دەکرێت له کاریگەریی ناگونجاوی دەوای هۆرمۆنی خۆلابدەین.

کێماسییەکانی UFE

  • تێچووی ئەنجامدانی UFE لەگەڵ هیستێرێکتۆمی یەکسانه.
  • کاریگەریی چاوەڕواننەکراوی لەسەر منداڵبوون هەیه. پێشنیارکراوه ئەم نەشتەگەرییە بۆ کەسێک ئەنجام بدرێت که نیازی منداڵبوونی لە داهاتوودا نییه.
  • ئەگەری ڕوودانی چڵککردن له ساڵی یەکەمدا هەیه که ئەگەر دەرماننەکرێت دەتوانێت کوشندە بێت.
  • هەبوونی گومان له دەرمانکردندا
  • ئەگەری وەئەستۆ نەگرتنی تێچووی نەشتەرگەری لەلایەن کۆمپانیاکانی بیمەوا.
0 REPLIES

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *