هەڵگرتنی نموونه له مەمک یه ڕێنوێنی سۆنۆگرافی

هەڵگرتنی نموونه له مەمک یه ڕێنوێنی سۆنۆگرافی

له هەڵگرتنی نموونه له مەمک به ڕێنوێنی سۆنۆگرافی له شەپۆلی دەنگی بۆ یارمەتی بە دۆزینەوەی شوێنی کۆمای مەمک و هەرجۆره ئاڵۆزی کەڵکوەردەگیرێت تاوەکو نموونە پێویستەکانی شانە بۆ تاقیکردنەوە دابین بکرێت. کەڵکوەرگرتن لەم شێوازه بۆ هەڵگرتنی نموونه له بەراورد لەگەڵ شێوازی نەشتەرگەری کەمترهێرشبەرانەیە، هیچ کاریگەرییەک یا سکارێک لێی بەجێنامێنێتەوە و نەخۆش ناخته بەر تیشکەکان.

نەخۆش دەبێ پێش ئەنجامدانی ئەم تەکنیکه هەرجۆره ئالێرژی بە دەوا و مادەی بێهەستی، پێشینەی نەخۆشی یا نەخۆشی نوێ، خواردنی دەوا وێنەی ئەسپرین ڕابگەیێنێت. ڕەنگه پزیشک داوا لە نەخۆش بکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پێش نەشتەرگەری بەکارهێنانی هەرجۆره دەوای تراوکەرەوەی خوێن بوەستێنێت. ڕەنگه لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا داواتان لێبکرێت جلوبەرگی تایبەتی ژووری نەشتەرگەری بپۆشن و ئەگەر بڕیاروایه هێوەرکەرەوە بەکاربێنن باشتروایه هاوئاهەنگی پێویست بۆ گەیاندوەتان بۆ ماڵەوە ئەنجامدرابێت.

کۆما یا ئاڵۆزییەکانی ناو مەمک لە زۆربەی بابەتەکاندا بە پشکنینی فیزیایی مامۆگرافی یا ئەنجامدانی تۆژینەوەکانی وێنەهەڵگری دیاری دەکرێن. بەڵام بە کەڵکوەرگرتن له شێوازی وێنەهەڵگری ناتوانین بە دڵنیاییەوە خۆشخوو یا گەنخوو بوونی گرێکان دیاری بکەین.

نموونەهەڵگری له مەمک بۆ گرتنی نموونە له خانەکانی ناوچەی جێگومان و لێکۆڵینەوەیان له ژێر میکرۆسکۆپ ئەنجامدەدرێت تاوەکو له ناسینەکە دڵنیا بین. بۆ ئەنجامدانی ئەم ئیشه له شێوازی جۆربەجۆر وێنەی نەشتەرگەری  یا شێوازی کەمترهێرشبەرانەی تر کەڵکوەردەگرین که لەم شێوازەدا دەرزییەکی ناوبەتاڵ بە کەڵکوەرگرتن له ڕێنوێنی وێنەیی دەنێردرێته شوێنی پێویست. بە کەڵکوەرگرتن له نموونەهەڵگری به دەرزی بایۆپسی ناتوانین هەموو خەوشەکان هەڵگرێن.

هەڵگرتنی نموونه به ڕێنوێنی وێنەیی بۆ هەڵگرتنی نموونه له ناوچەی نائاسایی بە کەڵکوەرگرتن له ڕێنوێنی سۆنۆگرافی و ئێم ئاڕ ئای و مامۆگرافی ئەنجامدەدرێت.

هەڵگرتنی نموونه به یارمەتی سۆنۆگرافی کاتێک ئەنجامدەدرێت که له پشکنینی سۆنۆگرافیدا ئالۆزییەکانی خوارەوە ببیندرێن:
1. کۆمای ڕەقی جێگومان
2. لادان له پێکهاتەی شانەی مەمک
3. ناوچەیە خاوەن گۆڕانی نائاسایی شانه

هەنێک کات ڕەنگه پزیشک ئەنجامدانی پشکنینی سۆنۆگرافی بۆ ئەو کۆمایانە دەستووربدات که له پشکنینی فیزیاییدا دەردەکەون.

له چوار بابەتی نموونەهەڵگری له ڕێنوێنی ژووردەنگ کەڵکوەردەگیرێت:
1. ئاسپیراسیۆن بە دەرزی ناسک یاخود FNA که تێیدا له دەرزییەکی زۆر چکۆله بۆ هێنانەدەرەوەی شلە یا خانە له ناوچەی نائاسایی کەڵکوەردەگیرێت.
2. کۆرنیدل که تێیدا له دەرزییەکی گەورەی ناوبەتاڵ بۆ هەڵگرتنی نموونه له شانەی مەمک کەڵکوەردەگیرێت.
3. ئامێری ڤاکیووم یاخود VAD که تێیدا له ئامێرێکی کارەبایی ڤاکیووم بۆ کۆکردنەوەی نموونەی شانەیی جۆراوجۆر له کاتی دانانی دەرزی کەڵکوەردەگیرێت.
4. localization wire که تێیدا guidewire له ناوچەی جێگومان دادەنرێت تاوەکو پزیشکی نەشتەرگەری بتوانێت خەوشەکە بۆ هەڵگرتنی نموونەی نەشتەرگەری دیاری بکات.

کەرستەی پێویست بۆ ئەنجامدانی نموونەهەڵگری بریتین له یەکەی سۆنۆگرافی لەگەڵ شاشە و پرۆب بۆ ئەنجامدانی سکان. پرۆب ئامرازێکی دەستی وێنەی مایکرۆفۆنه که بۆ ئەنجامدانی سکان کەڵکی لێوەردەگیرێت. له پرۆبی جۆراوجۆر بۆ ئەنجامدانی سکان کەڵکوەردەگیرێت. ئەم ئامێره شەپۆلی دەنگی به فریکوەنسی باڵاوه بەرەو جەسته بڵاودەکاتەوە و له گەڕانەوەی بۆ بەرهەمهێنانی وێنه کەڵکوەردەگرێت. بنەماکانی ئەم بابەته وێنەی بنەماکانی سیستەمی سۆنار له بەلەم و ژێردەریاییدایه.

وێنەی ژووردەنگ یەکسەر له شاشەدا که هاوتایی زۆری هەیه لەگەڵ شاشەی کەمپیوتەر و تەلەڤزیۆن دەبیندرێت. وێنەکان بەپێی هێز و فریکوەنسی و کاتێک که سیگناڵی دەنگی له جەستەی نەخۆش بەرەو پرۆب جووڵەدەکات بەرهەمدێن. له تۆزێک جەل بۆ ئاسانکردنی جووڵەی شەپۆله دەنگییەکان لەناو شانەی جەسته کەڵکوەردەگیرێت. شەپۆلە دەنگییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هەنێک له بەشەکانی جەسته زۆر باشن بەڵام بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هەنێ بەشی تری جەسته وێنە سی گونجاو نین.

بایۆپسی مەمک بریتییه له کەڵکوەرگرتن له یەکێک له چوار تەکنیکی خوارەوە:
بایۆپسی به دەرزی که زۆربەی کات له ئۆفیسی پزیشک ئەنجامدەدرێت.
کۆڕ بایۆپسی stereotactic: که بە ڕێنوێنی مامۆگرافی ئەنجامدەدرێت.
کۆڕ بایۆپسی به ڕێنوێنی ژووردەنگ
بایۆپسی نەشتەرگەری که له ژووری نەشتەرگەری ئەنجامدەدرێت.

ئەگەر پزیشکەکەتان هەست به کۆما له مەمکدا بکات له زۆربەی کاتدا بایۆپسی به دەرزی ئەنجامدەدرێت که ڕەنگه له بچەقێته ناو مەمک تا له شانەی پێویست نموونە هەڵبگیرێت. ئەگەر کۆمای مەمک به دەست هەست نەکرێت و تەنیا له مامۆگرافی یا ژووردەنگدا ببیندرێت ڕەنگه پزیشک کۆڕ بایۆپسی stereotactic یا کۆڕ بایۆپسی به ڕێنوێنی سۆنۆگرافی دەستوور بدات. بۆ کۆڕ بایۆپسی stereotactic، لە کاتێکدا که بە ڕوو لەسەر تەخت ڕاکشاون مەمک له کونێکەوە لەناو تەختەکە دەخرێته خوارەوە. بە ڕێنوێنی مامۆگرافی کەمپیوتەری له ناوچەی پێویست، پزیشک دەرزییەکی ناوبەتاڵ دەچەقێنێته ناو مەمک و چەند نموونه له شانە بە پشکنین هەڵدەگرێت. کۆڕ بایۆپسی ژووردەنگ لە کاتێکدا ئەنجامدەدرێت که کۆمای مەمک له سۆنۆگرافی دیاری بکرێت. لەم تەکنیکەدا پزیشک له پرۆبی سۆنۆگرافی بۆ دۆزینەوەی شوێنی کۆما کەڵکوەردەگرێت و له دەرزییەکی ناوبەتاڵ بۆ هەڵگرتنی چەند نموونه له شانەی پێویست کەڵکوەردەگیرێت. کۆڕ بایۆپسی ژووردەنگ و stereotactic بریتین له هەڵگرتنی چەند نموونەی شانەیی چکۆله بە کەڵکوەرگرتن له دەرزی. سەرەڕای ئەمە ئەگەر ناوچەی جێگومانی دیاری کراو له مامۆگرافی یا سۆنۆگرافیدا بۆ کۆڕ بایۆپسی لە بەردەستدا نەبێت یا ئەگەر پزیشک بیهەوێت هەموو ناوچەکه هەڵبگیرێت ڕەنگه دەستوور بدات له بایۆپسی نەشتەرگەری کەڵکوەربگیرێت. 

 نەشتەرگەری مەمک له ژووری نەشتەرگەری و بە کەڵکوەرگرتن له دوو تەکنیک ئەنجامدەدرێت: شوێندۆزی دەرزی و بایۆپسی ئەگزیشناڵ. له شوێندۆزی دەرزیدا دەرزییەک لەگەڵ وایەر به ڕێنوێنی مامۆگرافی یا سۆنۆگرافی دەخرێته ناو مەمک  تا شوێنی ناوچەی جێگومان دیاری بکرێت. پاشان پزیشکی نەشتەرگەری له مەمک و له لای وایەر هەنێک هێڵ دەبڕێت و ناوچەکه هەڵدەگرێت. تەنانەت ئەگەر نەتوانین بە دەست کۆمای مەمک هەست بکەین ڕەنگه پزیشک دەستوور بدات بۆ هەڵگرتنی تەواوی کۆما بەجێگەی هەڵگرتنی نموونه به دەرزی. جارێکی تر پزیش هێڵێک له مەمکدا دەبڕێت و هەموو کۆماکه هەڵدەگرێت. پزیشکانی نەشتەرگەری له زۆربەی کاتەکاندا هەروەها له کاتی ئەم ئەنجامدانی ئەم تەکنیکه بڕێکی کەم له شانەی ساغ له دەوروبەری کۆماکه هەڵدەگرن. بایۆپسی نەشتەرگەری له دامەزراوەیەکی تایبەتی یا گشتیش دا ئەنجامدەدرێت. دەبێ سەبارەت بەو دامەزراوه که دەتانەوێت ئەم تەکنێکه لەوێدا ئەنجامبدەن لەگەڵ پزیشکەکەتان ڕاوێژکاری بکەن. چونکا بایۆپسی مەمک بە بێ مانەوە له نەخۆشخانه ئەنجامدەدرێت پاش ماوەیەکی کورت پاش ئەنجامدان دەڕۆنەوە بۆ ماڵەوە. 

0 REPLIES

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *