ئینترڤێنشنی زراو

ئینترڤێنشنی زراو

له شێوازی intervention بۆ دەرمانکردنی کێشەکانی زراو دەستدەکەینه دەرمانکردنی بەربەستبوون و باریکبوون یا زیاندیتنی رێگەی نێوان جەرگ و تورەکەی زراوی و ریخۆڵەباریکه که کەناڵی زراو ناونراون. زراو له جگەر بەرهەم دێت و له تورەکەی زراو پاشەکەوت دەکرێت و دەرژێته ڕێخۆڵەباریکه تاوەکو یارمەتی بداته پرۆسەی هەرسی خواردن. ئەگەر کەناڵی زراو داخرابێت ڕەنگه ببێته هۆی هەوسان و چڵککردن که به ناوی cholecystitis ناسراوه. ڕەنگه ئینترڤێنشنی زراوی بۆ هەڵگرتنی بەردی زراو، دەرهێنانی زراوی زیاده یا دانانی ستەنت لەناو کەناڵی زراوی یا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گەڕانەوەی ڕەوتانەی شلەمەنی ئەنجامبدرێت.

پزیشک هەنێک دەستوورتان پێدەدات بۆ ئامادەکاری که ڕەنگه بەپێی نەشتەرگەرییەکەتان جیاواز بێت و ڕەنگه بۆتان دژەبەکتریا دەستووربدات. ئەگەر لەم دواییانه تووشی هەرجۆره نەخۆشی بوون یا بۆ شتێکی تایبەت ئالێرژیتان هەیه بەتایبەت ئاڵێرژی بۆ مادەی بێهۆشی، ئەم بابەتە ڕابگەیێننه پزیشکەکەتان. سەبارەت به هەر دەوایەک کە دەیخۆن لەگەڵ پزیشکەکەتان ڕاوێژکاری وەرگرن ڕەنگه داواتان لێبکرێت چەند کاتژمێر پێش نەشتەرگەری هێچ نەخۆن و هیچ نەخۆنەوە و بەکارهێنانی ئەسپرین و دەواکانی تری تراوکەرەوەی خوێن لە ڕۆژ پێش نەشتەرگەرییەوە بۆەستێنن. شتومەکی بەنەرخی خۆتان لە ماڵەوە دابنێن و جلوبەگری هەراو و ڕاحەت لەبەر بکەن. ڕەنگه داواتان لێبکرێت گان بپۆشن. ئەگەر بڕیار وایه که لە نەخۆشخانه وەربگیرێن ئەم بابەتە ڕابگەیێننه پزیشکەکەتان جگە لەمە بەرنامەی گەڕانەوەتان بۆ ماڵەوه پاش نەشتەرگەری به یارمەتی کەسێکی ترتان هەبێت.

 

ئینترڤێنشنی زراوی چییه؟

ئینترڤێنشنی زراوی نەشتەرگەریی کەمترهێرشبەرانەیە که بۆ دەرمانکردنی بەربەستبوون و باریکبوون یا زیاندیتنی کەناڵی زراو ئەنجامدەدرێت. سەرەڕای ئەمانه دەتوانین له تەکنیکی کەمترهێرشبەرانە بۆ دەرمانکردنی توورەکەی زراوی گەده یا چڵککردن کەڵکوەرگرین.

 

زراو شلەیێکه که یارمەتی هەرسکردنی چەوری له خواردنەکاندا دەدات. ئەم مادە له جگەردا بەرهەمدێت و له ڕێگەی کەناڵی زراو یا بۆرییەکان دەڕواته توورەکەی زراو و لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت. لەکاتی پێویست توورەکەی زراو دەچێته یەک و مادەی زراو له ڕێگەی کەناڵی زراوەوە دەچێته ناو ریخۆڵەباریکه. ئەگەر کەناڵی زراو بەربەستبووبێت زراو ناتوانێت بچێته ناو ریخۆڵەوە و بۆیه زەردەیی دروستدەبێت، لەم حاڵەتەدا ڕادەی بەرهەمەکانی زراو له خوێندا زۆردەبێت. ئەگەر زەردەیی زۆر بێت رەنگی پێستی نەخۆش دەگۆڕدرێت بۆ زەرد. ئەگەر ئەو کەناڵە بەربەست بێت که توورەکەی زراو دەلکێنێته بەشەکانی تری کەناڵی زراو، هەوسان یا چڵککردن ڕوودەدات. زۆربەی کات ئەم نەخۆشییه بە هەڵگرتنی بەردی زراو له ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە دەرماندەکرێت. بۆ ئەم مەبەسته ڕەنگه له لاپاراسکۆپی کەمترهێرشبەرانه یا نەشتەرگەری کراوه کەڵکوەرگیرێت. له کاتێکدا نەخۆش زۆر حاڵی خراپ بێت و نەتکرێت هەڵگرتنی بەردی زراو له ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەسەری ئەنجامبدرێت ئەم تەکنیکه به شێوەی بەستراو لەلایەن پسپۆڕی ڕادیۆلۆژی ئینترڤێنشناڵەوە ئەنجامدەدرێت، به دانانی بۆری چکۆله له ڕێگەی پێستەوە له توورەکەی زراو.

 

ئینترڤێنشناڵی زراوی بریتین له

1. کۆلانژیۆگرافی ترانس هێپاتیک percutaneous یاخود PTC، لەم تەکنیکه ڕادیۆگرافیکەدا مادەی کۆنتراست دەوەشێندرێته ناو کەناڵی زراوی لەناو جەرگ تاوەکو بتوانین وێنەی کەناڵی زراو بگرین. زۆربەی کات ئەم تەکنیکه لەلایەن ڕادیۆلۆژیستی ئینترڤێنشناڵەوە ئەنجامدەدرێت. ئەگەر بەربەستبوون یا باریکبوون ڕوویدابێت ڕەنگه هەنێک تەکنیکی تر بەکاربهێندرێن که بریتین له:

 

الف: دانانی کاتتەر یا بۆری بەتاڵکردن بۆ خستنەدەرەوەی زراوی زیادی لەناو جەسته

ب: هەڵگرتنی بەردی زراو و شتومەکی وێنەی بەرد له توورەکەی زراو یا له کەناڵی زراو

پ: دانانی ستەنت کە لەم حاڵەتەدا بۆرییەکی پلاستیکی یا کانزایی چکۆله لەناو کەناڵ دادەنرێت تا یارمەتی بداته کراوەمانی کەناڵەکه یا بکرێت به کەڵکوەرگرتن لێی له بەربەستبوونی بەرگری بکرێت و بەم شێوە شلەمەنی بەشێوەی ناوەکی بتاڵبکرێت.

Cholecystectomy لاپارۆسکۆپی یا هەڵگرتنی توورەکەی زراو، ئەم تەکنیکە لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەرییەوە ئەنجامبدەدرێت.

کۆلێسیستێکتۆمی لە ڕێگەی پێستەوە نەشتەرگەرییەکی کەمترهێرشبەرانەیە و لەم تەکنیکەدا بە کەڵکوەرگرتن له ڕێنوێنی وێنەیی بۆرییەک لە توورەکەی زراو دادەنرێت که تاوەکو هەوسانی کەبێتەوە و له هەوسانی توورەکەی زراو که زۆربەی کات چڵکییه کەمبێتەوە. پتر ئەم تەکنیکه لەلایەن پسپۆڕی ڕادیۆلۆژی ئینترڤێنشناڵەوە ئەنجامدەدرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی که زۆر باریان خراپە و ناکرێت نەشتەرگەری کۆلێسیستێکتۆمی لەسەریان ئەنجامبدرێت. ڕادیۆلۆژیستی ئینترڤێنشناڵ پسپۆڕێکه که نەشتەرگەریی کەمترهێرشبەرانە بە کەڵکوەرگرتن له ڕێنوێنی وێنەی ئەنجامدەدات. ئەم پسپۆڕه لاه فلۆرۆسکۆپی، سی تی سکان و سۆنۆگرافی وەکوو ئامرازی ڕێنوێنی بۆ تێپەڕاندنی دەرزی پانکچەر کاتتەر و وایەرەکان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری وێنەی بایۆپسی و بەتاڵکردنی کۆمای شلە، دانانی کاتتەری بەتاڵکردن و هەراوکردن یا دانانی ستەنت بۆ کەناڵەکان و ڕەگە باریکەکان کەڵکوەردەگرێت.

بەکارهێنانی ئەم تەکنیکانه

نەخۆشی جۆراوجۆر هەن که دەتوانن ببنە هۆی بەربەستبوون یا باریکبوونی کەناڵی زراو که دەتوانین ئاماژە بکەینه نەخۆشییەکانی خوارەوە:

  1. هەوکردنەکان: پانکراتیت یاخود هەوکردنی پانکریاس و کۆلانژیتیس سکلێرۆزی یاخود هەوکردنی کەناڵی زراو
  2. گرێگان: شێرپەنجەی پانکریاس توورەکەی زراو و کەناڵی زراوی جەرگ، گەورەبوونی لیمفەگرێ بەهۆی جۆرەکانی گرێوه.
  3. بەردی زراو که ڕەنگه له توورەکەی زراو یا کەناڵی زراودابێت.
  4. زیاندیتنی کەناڵی زراو لەکاتی نەشتەرگەری
  5. چڵککردن

بەگشتی دەتوانین له PTC و ERCP بۆ دەرمانکردنی هەموو بابەتەکانی بەربەستبوونی کەناڵی زراو یا باریکبوون به هۆی هۆکارەکانی سەرەوە کەڵکوەرگرین جگە لە هەڵگرتنی خودی توورەکەی زراو که پێویست به نەشتەرگەری دەکات.

ئامادەکردنی نەخۆش

زۆربەی کات پێش ئەنجامدانی ئەم تەکنیکه دژەبەکتریا بۆ نەخۆش دەستووردەدرێت.

ڕەنگه پێش دەستپێکردنی نەشتەرگەری له نەخۆش خوێن بگیرێت.

پێش نەشتەرگەری خوێنی وەرگیراو لە نەخۆش پشکنین دەکرێت و تاقیدەکرێتەوه تاوەکو لەسەربنەمای ئەوانه شێوازی کرداری گورچیله دیاری بکرێت و ئاسایی بوونی هۆکارەکانی گواستنەوەی خوێن پشتڕاستبێتەوە.

دەبێ هەر جۆره دەوایەک که بەکاری دەهێنن ڕابگەیێننه پزیشکەکەتان.

پێشینەی هەرجۆره ئالێرژی بەتایبەت ئالێرژی بۆ دەوای بێهۆشی، بێهۆشی گشتی یا مادەی کۆنتراست خاوەن یۆد ڕابگەیێنن. ڕەنگه پزیشک داواتان لێ بکات بەکارهێنانی ئەسپرین، دەوای دژەهەوسانی ناسترۆئیدی NSAID یا دەوای تراوکەرەوەی خوێن بۆ خولێکی دیاریکراوی پێش نەشتەرگەری بوەستێنن.

پێشینەی هەرجۆره نەخۆشی نوێ یا کێشەی پزیشکی ڕابگەیێننه پزیشکەکەتان.

ئەگەر هەرجۆره ئەگەری زگپڕی بۆ ژنان هەیه دەبێ پزیشک و پسپۆڕی ڕادیۆلۆژی ئاگاداریان هەبێت. زۆر له تاقیکردنەوەکانی وێنەهەڵگری لەکاتێکدا که نەخۆشەکه زگپڕ بێت ئەنجامنادرێن. ئەگەر ئەنجامدانی ڕادیۆگرافی پێویست بێت دەبێ هەنگاوەکان بۆ لانیکەمکردنی دۆز تیشک ئەنجامبدرێن.

پزیشک هەنێک ڕێنمایی تایبەت بۆ ئامادەکردنی دەدات که بریتییه له گۆڕانکاری پێویست له بەرنامەی بەکارهێنانی دەواکان.

جگە له دەوا ڕەنگه ڕێنمایی تریش لە پێوەندی لەگەڵ خواردن و خواردنەوە بۆ چەند کاتژمێر پێش نەشتەرگەری وەرگرن.

ڕەنگه داواتان لێبکرێت بەشێک له جلوبەرگەکەتان یا هەمووی دەربێنن و لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جلوبەرگی تایبەت بەکاربێنن. هەروەها ڕەنگه داواتان لێبکرێت گەوهەر و چاویلکە و هەرشتێکی کانزایی تر یا جلوبەرگێک که ڕەنگه ببێته هۆی ئاڵۆزی له وێنەکانی ڕادیۆگرافیدا دەریبێنن.

هاوئاهەنگیتان هەبێت تاوەکو یەکێک له کەسوکار یا هاوڕێکانتان پاش نەشتەرگەری بتانگەێینەوە ماڵەوە.

هەنێک ئینترڤێنشناڵەکانی زراوی پێویست به مانەوە لە نەخۆشخانه بۆ یەک شەو دەکەن.

کەرسته

ڕەنگه لەم تەکنیکەدا کەرستەی ڕادیۆگرافی ژووردەنگ یا سی تی سکان بۆ ڕێنوێنی وێنەیی بەکاربهێندرێن. کەرستەی تر وێنەی ئاندۆسکۆپ، لاپارۆسکۆپی، کاتتەر و باڵۆن یا ستەنت لە هەنێک بابەتدا بەکاردێن.

ئەم کەرستانەی که بۆ ئەم نەشتەرگەرییه بەکاردێن بریتین له ڕادیۆلۆژی، یەک یا دوو ئامێری ڕادیۆلۆژی و یەک مۆنیتۆر وێنەی تەلەڤزیۆن که له ژووری نەشتەرگەریدا دانراوه. فلۆرۆسکۆپی که تیشکی ئێکس دەگۆڕێت بۆ وێنەی ڤیدیۆیی که بۆ دیتن و ڕێنوێنی نەشتەرگەری کەڵکی لێ وەردەگیرێت. له ئامێری ڕادیۆگرافی بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کەڵکوەردەگیرێت و پزیشک لە تەنیشت تەختەکە که نەخۆش لەسەری ڕاکشاوه دەوەستێت.

 

ژووردەنگ

سکانەری ژووردەنگ خاوەن کەنسولێکه که تێیدا کەمپیوتەر و کەرستەی ئەلەکترۆنیک هەیه. لەم کەنسولەدا پیشانگەرێکی ڤیدیۆیی و بگۆڕی وزه هەیه که بۆ سکانی جەستە و ڕەگه خوێنییەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بگۆڕی وزه یا پرۆب ئامێرێکی چکۆلەی دەستییه وێنەی مایکرۆفۆن که لەلایەن کەیبڵێکەوە لکاوەتە سکانەر. بگۆڕی وزه سیگناڵی خاوەن فریکوەنسی باڵا دەنێرێت بەرەو جەسته و پاشان گەڕانەوەی سیگناڵەکان له شانەکانی جەسته وەردەگرن. بناماکان هەر ئەو بنەمایانەن که له سیستەمی سۆنار له بەلەم و ژێردەریاییدا بەکاردێن.

وێنەی ژووردەنگ یەکسەر له شاشەی پیشانگەر که وێنەی پیشانگەرەکانی کەمپیوتەر و تەلەڤزیۆنه دەبیندرێت. وێنەکان بەپێی هێز و فریکوەنسی و ماوەیەک که سیگناڵی دەنگی له جەستەی نەخۆشەوە بەرەو پرۆب دەجووڵێن بەرهەمدێن.

سی تی سکان

سکانەری سی تی مەکینەیەکی گەروەیە که کونێکی تێدایه و خاوەن تونێلێکی کورته. نەخۆش لەسەر تەختە باریکەکەی ئەو ئامێره ڕادەکشێت و پاشان تەختەکە دەچێته ناو کونی ئامێرەکەوه. کاتێک وێنەهەڵگری دەستپێدەکات تیوپەکانی تیشکی ئێکس یا دۆزەرەوەکانی ناو ئامێرەکە لە دەور نەخۆش دەسووڕێن. کەمپیوتەرە لکێندراوەکان به ئامێرەکەوه زانیاری وێنەهەڵگری وەردەگرێت و پرۆسەیان دەکات و نیشاندەدرێته تەکنیککاری ئامێرەکە. ئامێری سی تی سکان وێنەی پرۆفایلی جەسته به کەڵکوەرگرتن له تیشکی ئێکس بەرهەم دەهێنێت. ئەستووری ئەم پرۆفایلانه نێوان یەک میلیمەتر تا یەک سەنتیمەتره.

کەرستەی تر

  • کاتتەر: بۆری پلاستیکی باریک و درێژ که ئەستوورییەکەی چەند میلیمەتره.
  • باڵۆن: بۆری پلاستیکی باریک و درێژ که باڵۆنێکی چکۆله لە بەشی کۆتاییدایە.
  • ستەنت: بۆری پلاستیکی یا تۆڕی کانزایی چکۆله
  • ئەندۆسکۆپ: ئامرازی تیشکییه که بۆ پشکنینی ناوەوەی جەسته بەکاردێت.
  • لاپاراسکۆپ: ئامرازێکی باریکه وێنەی بۆرییەک که له بەشی کۆتاییدا چرا و لێنزێک بو دیتنی ناوەوەی زگ دانراوه.

له کۆلانژیۆگرافی ترانسفێریک percutaneous یاخود PTCدا له ڕێنوێنی وێنەیی بۆ وەشاندنی مادەی کۆنتراست له کەناڵی زراوی کەڵکوەردەگیرێت تاوەکو بکرێت لە کەناڵ و توورەکەی زراو به کەڵکوەرگرتن له تیشکی x وێنە هەڵبگیرێت.

له ERCPدا ئەندۆسکۆپی و تیشکی ئێکس لەگەڵ یەکتر تێکڵاودەبن تاوەکو ناوەوەی کەناڵی زراو و توورەکەی زراو و کەناڵی پانکریاس پشکنین بکرێت و بە کەڵکوەرگرتن له تیشکی ئێکس وێنەیان لێهەڵگیرێت.

له Cholecystectomy لەڕێگەی پێستەوە له لاپاراسکۆپی کەڵکوەردەگیرێت که له ڕێگەی پێستەوە له نزیک ناوک تێپەڕدەبێت و دەچێته ناو زگەوە. بەم شێوە دەتوانین بەشەکانی ناوەوەی زگ لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆن ببینین. بە کەڵکوەرگرتن له ڕێنوێنی جێگەی لاپاراسکۆپی توورەکەی زراو دەگۆڕدرێت و لە ڕێگەی برینێکی چکۆلەوه هەڵدەگیرێت. ئەگەر کەڵکوەرگرتن له شێوازی لاپاراسکۆپی شیاو نەبێت توورەکەی زراو له ڕێگەی نەشتەرگەری کراوەوه هەڵدەگیرێت.

 

شێوازی ئەنجامدانی نەشتەرگەری

ڕەنگه ئەم نەشتەرگەرییه بەشێوەی دەرەکی outpatient ئەنجامبدرێت سەرەڕای ئەمە هەنێک نەشتەرگەری پێویستیان به خەوتن له نەخۆشخانەیه. ڕەنگه پێش نەشتەرگەری سۆنۆگرافی سی تی سکان یا ئێم ئاڕ ئای ئەنجامبدرێت. هەنێک کات بۆ نەخۆش دەوا دەستووردەدرێت تاوەکو بەرەنگاری ئێش و ڕشانەوە ببنەوە و له دژەبەکتریا بۆ پێشگیری له چڵککردن کەڵکوەردەگیرێت. نەخۆش لەسەر تەختی پشکنین ڕادەکشێت. ڕەنگه بۆ چاودێری لێدانی دڵ و گوشاری خوێن و ترپەی دڵ لەکاتی نەشتەرگەری مۆنیتۆرێک بلکێندرێته نەخۆشەوە. نەخۆشوان یا تەکنۆلۆژیست، ئای ڤی لاین له نەخۆش دابیندەکات تاوەکو دەوای هێوەرکەرەوە بوەشێندرێته ناو خوێنهێنەر. ڕەنگه لە هێوەرکەرەوەی سووک کەڵکوەرگیرێت بەڵام بێهۆشی گشتی بۆ نەخۆش دەستووربدرێت. لەکاتی بێهۆشی گشتی نەخۆش له هەموو ماوەی نەشتەرگەریدا بێهۆشه و لەژێر چاودێری پسپۆڕی بێهۆشیدا دەبێت.

 

ERCP (endoscopic retrograde cholangiopancreatography):

لەم نەشتەرگەرییەدا ئەندۆسکۆپ لە ڕێگەی دەم و سوورێنچک و گەدەوە دەچێته ناو یەکەمین بەشی ڕیخۆڵەباریکه. له قوناغی تردا کاتتەر لە ڕێگەی ئەندۆسکۆپ تێپەڕدەبێت و ماددەی کۆنتراست دەوەشێندرێته کەناڵی زراو و پاشان وێنەهەڵگری به تیشکی ئێکس ئەنجامدەدرێت.

PTC (percutaneous transhepatic cholangiography):

ئەو ناوچە له جەسته که بڕیاروایه دەرزی یا لاپاراسکۆپی لەوێوه تێپەڕبێت دەتراشرێت و ستێریلیزە دەکرێت و بە کەڵکوەرگرتن له دریپی نەشتەرگەری دەپۆشێندرێت. دەرزییەکی ناسک لە ڕێگەی پیستەوه له ژێر پەراسووەوه و بە ڕێنوێنی فلۆرۆسکۆپی دەچێته ناو جەرگ. مادەی کۆنتراست دەوەشێندرێته ناو جەرگ و کەناڵی زراوی و وێنەهەڵگری به تیشکی ئێکس ئەنجامدەدرێت. لەکاتێکدا که بەربەستبوون ببیندرێت ڕەنگه کاتتەر لەناو جەرگ بمێنەتەوه تا زراو بەتاڵ بکرێته ناو ڕیخۆڵەباریکه یا له توررەکەیەک له دەرەوەی جەسته کۆبێتەوه.

 

دانانی ستەنت: ستەنت بە کەڵکوەرگرتن له ڕێنوێنی وێنەیی له کەناڵی زراو دادەنرێت تاوەکو یارمەتی بداته کراوەمانەوەی ئەم کەناڵە. ڕەنگه هەنێک کات بۆ یارمەتی به کردنەوەی کەناڵی باریکبوو له کاتتەر که له بەشی کۆتاییدا باڵۆنێک هەیە کەڵکوەربگیرێت.

ڕەنگه ستەنت به شێوەی خۆکار یا بە کەڵکوەرگرتن له باڵۆن بکرێتەوە. ئەو ستەنتانەی که بە کەڵکوەرگرتن له باڵۆن دەکرێنەوە زۆربەی کات له بەشی کۆتای کاتتەردا دادەنرێن تا کاتێک که باڵۆن کرایەوە ستەنت بچەسپێته دیواری کەناڵەکەوه. کاتێک هەوای باڵۆن بەتاڵبوو و هەڵگیرا ستەنت له شوێنەکە دەمێنێتەوە و ڕۆڵی چوارچێوەیەک بۆ کەناڵ دەبینێت.

 

هەڵگرتنی بەردی زراو

ئەگەر له وێنەهەڵگریدا دەرکەوێت که بەردی زراو له کەناڵی هاوبەشی زراویدا هەیه ڕەنگه پزیشک توورەکەی زراو بدڕێت و بەردەکانی دەربێنێت.

 

Cholecystectomy لاپاراسکۆپیک

بە کەڵکوەرگرتن له هێڵێکی بڕدراوی چکۆله له نزیک ناوک ئامرازی لاپاراسکۆپی بەکاردەهێندرێت. زگ  گازی کاربۆن دووئۆکسیدی تێدەکرێت تا توانایی دیتنی باشتری شوێنی نەشتەرگەری دابینبکرێت. 3 هێڵی چکۆلەی تریش له نەشتەرگەری لاپاراسکۆپی دەبڕدرێت تا ئامرازه تایبەتەکان لەوێوه تێپەڕبن. بەپێی وێنە گیراوەکان به ئامێری لاپاراسکۆپی دەتوانین توورەکەی زراو هەڵبگرین.

 

ئەزموونی نەخۆش لەکاتی نەشتەرگەری و پاش نەشتەرگەری

بۆ چاودێری لێدانی دڵ و تەوژمی خوێنی نەخۆش، ئامێری مۆنیتۆرێنگ لە نەخۆش دەدرێت. ڕەنگه نەخۆش لە کاتی بردنەناوەوەی دەرزی بۆ گرتنی ڕەگ و هەروەها وەشاندنی مادەی بێهەستکەر تۆزێک هەست به کزانەوە بکات. له زۆربەی کاتدا له مادەی بێهەستکەری شوێنی بۆ بێهەستکردنی پێست کەڵکوەردەگیرێت تاوەکو ئەو جوره کزانەوه هەست نەکرێت. کاتی دانانی کاتتەر له خوێنهێنەر یا خوێنبەردا ڕەنگه نەخۆش هەنێک هەست به گوشار بکات.

لەکاتی کەڵکوەرگرتن له بێهۆشی گشتی، نەخۆش له ماوەی نەشتەرگەریدا بێهۆشه و لەژێر چاودێری پسپۆڕی بێهۆشیدایه. ئەگەر له هێوەرکەرەوه کەڵکوەرگیرێت ڕەنگه دەوا بەشێوەی وەشاندنی خوێنهێنەری بۆ نەخۆش دەستووربدرێت و له ئەنجامدا نەخۆش هەست به خەو بکات. هەنێک کات لەکاتی وەشاندنی مادەی کۆنتراست نەخۆش هەنێک هەست به گەرما دەکات. پاش نەشتەرگەری تا کاتێک که نەخۆش ئامادەیی پێویست بۆ ڕۆشتن بۆ ماڵەوە پەیدانەکات له ژووری ڕێکاڤێری دەمێنێتەوه. بەگشتی نەخۆش دەتوانێت لە ماوەی چەند ڕۆژدا چالاکی ڕۆژانەی خۆی دەستپێبکاتەوە. له هەنێک نەشتەرگەریدا توورەکەیەک دەلکێننه جەستەی نەخۆشەوە تا زراوی بەتاڵکراو لەم توورەکەدا کۆبێتەوە. ماوەی کەڵکوەرگرتن لەم توورەکە له نەخۆشەکاندا جیاوازه.

 

شڕۆڤەی ئەنجامەکانی نەشتەرگەری

پسپۆڕی ڕادیۆلۆژی ئینترڤێنشناڵ یا پزیشک ئەنجامەکانی نەشتەرگەرییەکەتان شڕۆڤە دەکات و ڕاپۆرتێک بۆ پزیشکی پێوەندیدار دروستدەکات و ئەم پزیشکە ئەنجامەکان ڕادەگەیێنێت پێتان. ڕەنگه پسپۆڕی ڕادیۆلۆژی داتان لێبکات پاش تەواوبوونی نەشتەرگەری یا دەرمان بۆ چاودێری قۆناغەکانی تر سەردانی بکەن بۆ پشکنینی جەستەیی، تۆژینەوەی وێنەیی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خوێن و تاقیکردنەوەکانی تر. له خولی چاودێری نەخۆش دەتوانێت هەرجۆره کاریگەری تەنیشتنی یا گۆڕانکاری بەهۆی نەشتەرگهری یا دەرمانەوە ڕابگەیێنێت.

 

قازانجەکان و زیانەکان

قازانجەکان

  • له نەشتەرگەری PTC و نەشتەرگەری پێوەندیدار لەگەڵ PTCدا جەستە نابڕدرێت و تەنیا خاڵێکی چکۆله له پێست دروستدەبێت و دوایی به تەقەڵ دەبەسترێت. بۆ ئەنجامدانی ERCP و نەشتەرگەری پێوەندیدار لەگەڵ ERCP جەستە نابڕدرێت. بۆ نەشتەرگەری لاپاراسکۆپی تەنیا هێڵی چکۆله دەبڕدرێت.
  • بە کەڵکوەرگرتن لەم شێوازانه دەکرێت له مەترسییەکانی نەشتەرگەری پزیشکی خۆبپارێزین.
  • لەم تەکنیکانەدا خولی خەوتن له نەخۆشخانه کەمتره له نەشتەرگەری پزیشکی.
  • ماوەی ڕیکاڤێری لەم تەکنیکانەدا زۆر کورته.

 

مەترسییەکان

  • لە هەر نەشتەرگەرییەک کە تێیدا پێست کون بکرێت مەترسی تووشبوون به چڵک هەیه ئەگەری تووشبوونی چڵک و پێویستی کەڵکوەرگرتن له دەرمانی دژەبەکتریا لێرەدا یەک له هەزاره.
  • مەترسی زۆر کەمی کاردانەوەی ئالێرژیک بو مادەی کۆنتراست هەیه.
  • ئەگەری خوێنڕێژی هەیه هەرچەند کەم. لەکاتی خوێنڕێژی خۆی چارەسەردەبێت. لەکاتی پێویست بۆ دەرمانکردن هەمیشه دەکرێت له شێوازی ئەمبۆلیزەیشنی خوێنبەر که تەکنیکێکی کەمترهێرشبەرانه کەڵکوەرگیرێت.
  • ئەگەری زیاندیتنی ئەندامەکانی تر وێنەی کونبونی ڕێخۆڵه زۆر کەمە.

 

سنوورداری ئینترڤێنشناڵی زراو

نەشتەرگەری کەمترهێرشبەرانه وێنەی ئینترڤێنشناڵی زراو ڕەنگه بۆ هەموو نەخۆشەکان گونجاو نەبێت. پزیشک و پسپۆڕی ڕادیۆلۆژی ئینترڤێنشناڵ سەبارەت به شوێنی گونجاو بۆ کەڵکوەرگرتن له جۆرەکانی نەشتەرگەری بڕیاردەدەن. وێکو یاسایێکی گشتی، نەشتەرگەری کەمترهێرشبەرانه لە بەراود لەگەڵ نەشتەرگەری کراوه مەترسی کەمتره بەڵام هەنێک بابەت هەن که تێیاندا کەڵکوەرگرتن لەم شێوازانه گونجاو نییه. بەگشتی ئەگەر ئەم بابەتانه هەبن دەبێ ئەم نەشتەرگەرییه وەکوو شێوازی دەرمانکردنی هەڵبژێردراو لەبەرچاو بگرین.

لە هەنێک بابەتدا ڕەنگه گەڕانەوەی کێشەکانی پێشوو وێنەی بەربەستبوونی ستەنت یا Cholecystectomy ڕووبدات. لەم کاتانەدا دووپاتکردنەوەی ئێنترڤێنشناڵ پێویسته جگە لەمە دەبێ نەشتەرگەری کراوه ئەنجامبدرێت.

 

0 REPLIES

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *