بایۆپسی پرۆستات

بایۆپسی پرۆستات

بایۆپسی لووی پرۆستات، تاقیکردنەوەیەکه بۆ هەڵگرتنی نموونەی چکۆله له شانەی پرۆستات بۆ تۆژینەوەیان لەژێر میکرۆسکۆپ. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە دەرزییەکی ناسک له ڕێگەی ڕیخۆڵە ڕاستەوە یا کەناڵی میز یا له ڕێگەی ناوچەی نێوان تێتانوس و گوندێن تێپەڕدەکرێت. ئەم شێوازه بەسوودترین شێوازه. ئەم نموونه شانەییه که لەکاتی بایۆپسی هەڵگیراوه بۆ تۆژینەوە لەسەر هەبوونی خانەی شێرپەنجەیی بەکاردەهێندرێت. بایۆپسی کاتێک ئەنجامدەدرێت که له تاقیکردنەوەی خوێندا بڕێکی زۆر دژەپەیداکەری تایبەتی پرۆستات ببیندرێت یا پاش پشکنینی ڕیخۆڵه ڕاسته بە کەڵکوەرگرتن له ئامێر دەرکەوێت که لووی پرۆستات نائاساییه یا کۆمای هەیه.

بایۆپسی پرۆستات بۆ دیاریکردنی جۆری کۆما بیندراوەکە له پرۆستاتدا و هەروەها هۆکاری زیادکردنی ڕادەی دژەپەیداکەری تایبەتی پرۆستات له خوێندا ئەنجامدەدرێت.

 

ئامادەبوونی نەخۆش

ئەگەر نەخۆشەکە هەرجۆره کێشەی خوێنڕێژی هەبێت، یا به لاتێکس یا هەرجۆره دەوای تر وێنەی دەوای بێهۆشی و بێهەستی ئالێرژی هەبێت، یا هەنێک دەوا بەشێوەی بەردەوام بەکاربێنێت، یا له دەوای تراوکەرەوەی خوێن وێنەی وارفارین و هێپارین و ئەنۆکساپارین و ئەسپرین و ئایبووپرۆفین یا دەوای دژهەوی ناسترۆئیدی تر کەڵکوەرگرێت دەبێ ئەمانه ڕابگەیێنێته پزیشکەکەی.

داوا له نەخۆشەکە دەکرێت فۆڕمێک واژۆ بکات که نیشاندەدات مەترسییەکانی ئەم تاقیکردنەوەی قەبووڵ کردووه و رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی هەیه. پزیشک شڕۆڤەیەکی تەواو لەسەر شێوەی ئەنجامدان و مەترسییەکانی ئەم تاقیکردنەوە و ئامانجی له ئەنجامدانی دەدات. ئەگەر بایۆپسی پرۆستات لەژێر بێهەستی و لە ناوچەی نێوان سمت و گوندێن ئەنجامبدرێت هیچ قۆناغێکی زیادەی ئامادەکردنی نییه. ئەگەر بایۆپسی لەڕێگەی ڕێخۆڵهڕاستەوە ئەنجامبدرێت ڕەنگه پێش بێهۆشی پێویست بێت enema ئەنجامبدرێت. لەکاتی ئەنجامدانی بایۆپسی به بێهۆشی گشتییەوە، پزیشک هەنێک دەستوور سەبارەت به نەخواردنی خواردەمەنی و نەخواردنەوە دەدات که دەبێ ئەم دەستوورانه بەوردی ئەنجامبدەن. ئەگەر پزیشک دەستوور بدات لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا دەوایەکی تایبەت بخۆن دەبێ لەگەڵ تۆزێک ئاو بیخۆن. لە کاتی ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی بایۆپسی گرتنی دەمار ئەنجامدەدرێت و نزیک یەک کاتژمێر پێش هەڵگرتنی نموونه دەوای هێوەرکەرەوه دەستوور دەدرێت.

شێوازی ئەنجامدانی نموونە هەڵگرتن

هەڵگرتنی نموونه لەلایەن پزیشکێکەوە ئەنجامدەدرێت که خاوەن پسپۆڕایەتی بێت سەبارەت به کێشەکانی Genitourinary. ڕەنگه هەڵگرتنی نموونه له ئۆفیسی پزیشک یا له کیلینی نەشتەرگەری یا له ژووری نەشتەرگەریدا ئەنجامبدرێت. پێش ئەنجامدانی بایۆپسی پرۆستات هەنێک دژەبەکتریا دەستوور دەدرێت تا له چڵککردن بەرگری بکرێت. ڕەنگه داواتان لێ بکرێت جلوبەرگەکەتان دەربێنن و جلوبەرگری تایبەتی ژووری نەشتەرگەری بکەنە بەرتان. زۆربەی کات له ئوڵتراسۆند ترانس رێکتال بۆ ڕێنوێنی دەرزی نموونەهەڵگری لە کاتی بایۆپسی پرۆستات کەڵکوەردەگیرێت.

ڕەنگه نەخۆش کاتێک که دەرزی نموونەهەڵگری دەکرێته ناوەوە تۆزێک هەست به گوشار بکات. بۆ ئەنجامدانی نموونەهەڵگری ترانس رێکتال ڕەنگه کاتێک که پرۆبی سۆنۆگرافی جووڵە دەدرێت یا پزیشک له پەنجەی کەڵکوەردەگرێت نەخۆش تۆزێک هەست به گوشار له ڕیخۆڵەڕاستەیدا دەکات. کاتێک دەرزی نموونەهەڵگری دەخرێته ناو له لووی پرۆستات ڕەنگه نەخۆش کتوپڕ هەست به کزانەوە بکات. زۆربەی کات چەند نموونەی بایۆپسی هەڵدەگیرێت.

پاش بایۆپسی داواتان لێدەکرێت تاوەکو 4 کاتژمێر چالاکی قورستان نەبێت. هەست به ئێشێکی کەم له ناوچەی سمت دەکەن و تا پێنج ڕۆژ له ناو میزەکەتاندا خوێن دەبینن. هەروەها ڕەنگه تا یەک مانگ پاش نموونەهەڵگری رەنگی تۆواو هەنێک بگۆڕدرێت. ئەگەر نموونەهەڵگری ترانس رێکتال ئەنجامدرابێت ڕەنگه دوو تا سێ ڕۆژ پاش هەڵگرتنی نموونه له ناوچەی کۆمدا خوێنڕێژی ڕووبدات. لەکاتی ئەنجامدانی نموونەهەڵگری بەشێوەی ترانس ئورێتراڵ تا چەند کاتژمێر پاش هەڵگرتنی نموونه، کاتتەری میز دادەنێن بۆتان هەروەها ڕەنگه پێویست بێت بۆ چەند ڕۆژ پاش هەڵگرتنی نموونه دەوای دژەبەکتریا بخۆن.

ئەگەر بێهۆشی گشتیتان بۆ ئەنجامدرابێت پاش هەڵگرتنی نموونه بۆ چەند کاتژمێر دەنێردرێنه ژووری ڕیکاوەری. ڕەنگه پێویست بێت کەسێک یارمەتیتان بدات بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوه. ڕەنگه له ماڵەوە هەست به خورانی جەسته و ماندوبوون بکەن.

 

مەترسییەکان

ئەنجامدانی نموونەهەڵگری دەتوانێت چەند مەترسی چکۆلەی هەبێت:

  • چڵککردن: ئەم کاریگەرییه ناگونجاوە لەو پیاوانەدا که پرۆستاتیتی نەناسراویان هەیه باوتره. پتر پێش هەڵگرتنی نموونه دژەبەکتریا بۆ نەخۆش دەستوور دەدرێت تا بەرگری له پەرەی چڵککردن بکات.
  • خوێنڕێژی له کەناڵی میز و میزەڵدان: ئەم خوێنڕێژییە دەتوانێت ببێته هۆی هێماتۆمای نەتوانینی میزکردن و دووپاتبوونەوەی میزکردن.
  • خوێنڕێژی له ناوچەی ڕیخۆڵەڕاسته: پاش ئەنجامدانی بایۆپسی رێکتال ڕەنگه تۆزێک خوێنڕێژی له کۆمدا تا دوو سێ ڕۆژ پاش هەڵگرتنی نموونه ڕووبدات.
  • هەبوونی ئالێرژی به مادەی بێهەستی کەڵکوەرگیراو لەکاتی بایۆپسی

 

ئەگەر پاش بێهۆشی یەکێک له نیشانەکانی خوارەوەتان هەبوو دەبێ بێدرەنگ پزیشکەکەتان ئاگادار بکەنەوە:

1. خوێنڕێژی زۆر یا خوێنڕێژییەک که بۆ دوو تا سێ ڕۆژ درێژەی هەبێت.

2. زۆربوونی ئێش

3. لەرزوتا

4. نەتوانین له میزکردندا بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر یا دیتنی خوێن له میزدا بۆ زیاتر له دوو تا سێ ڕۆژ

 

بەرئەنجامەکان

هەڵگرتنی نموونه له لووی پرۆستات بە مەبەستی کۆکردنەوەی نموونه له شانەی پرۆستات ئەنجامدەدرێت تاوەکو بکرێت له ژێر میکرۆسکۆپ تۆژینەوەیان لەسەر بکرێت. زۆربەی کات پاش 10 ڕۆژ دەستدەگاته بەرئەنجامەکان. ئەگەر خانەی شێرپەنجەیی بناسرێن پلەی تووشبوون دیاری دەکرێت. ئەم پله ڕادەی هێرشبەرایەتی شێرپەنجه نیشاندەدات.

ئەو هۆکارانەی که لەسەر هەڵگرتنی نموونەی پرۆستات کاریگەرییان هەیه و بەو بۆیەوە ڕەنگه نەتوانن بەرئەنجامی گونجاو له هەڵگرتنی نموونه بەدەستبێنن بریتین له:

ڕەنگه لەکاتی هەڵگرتنی نموونه، ڕادەی گونجاو و باشی شانە هەبوونی نەبێت کە بکرێت بەپێی ئەو شانەوە بڕیار بدرێت.

ئەگەری پشت گوێخستنی هەبوونی شێرپەنجه بە بۆنەی کەمبوونی ڕادەی شانەی هەڵگیراوەوه هەیه.

0 REPLIES

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *